لەگەڵما یار ئەگەر ئەم چەشنە بێ ڕەحم و ستەمگەر بێ

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  432 بینین
لەگەڵما یار ئەگەر ئەم چەشنە بێ ڕەحم و ستەمگەر بێ
موحەقەقمە لە داخا من ئەبێ دوایی دڵم دەربێ
لە دڵما دەربچێ گەر ساتێ یادی تاقی ئەبرۆکەت
دڵ و جەرگ و هەناوم پارە پارەی شیر و خەنجەر بێ
وتم خۆ - تیلە - چاوت پێکەنی فەرمووی بڕۆ شێتە
تەرازووی نازی مەحبووبان ئەبێ هەر ئەمسەرئەوسەر بێ
مەحاڵە بێتە داوی عاشق ئەو وەحشی غەزالەی من
پەری زەحمەت بە ئەفسوون و دوعا و حیلە موسەخخەر بێ
غوڵامی پیری خۆتم بەس دڵم بشکێنی ناترسیت
هەناسەی ساردی من کارێ بکا زوو موو لە ڕووت دەربێ
لە کەچ بازی فەلەک عاجز نەبی گەر ئاقڵیت هەرگیز
لە دەست پیرە ژنێک حەیفە دڵی دانا موکەددەر بێ
وتم ئاخۆ عەزیزم من ئەبینم ڕووت؟ بە ناز فەرمووی
کەمالیناسناوی ئەدەبی مومکینە بمبینی وەختێ ڕۆژی مەحشەر بێ