گوڵی خوێناوی
لە کتێبی:
بەهەشت و یادگار
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
2 خولەک
7273 بینین
کوڕ:بڕوانە! شایییە، چۆپییە، لەو ماڵە
گوێ بگرە! زوڕنایە، دەهۆڵە، شمشاڵە!
زەرد و سوور تێکەڵ بوون، ژن و پیاو، هەرایە
لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە!
سا توخوا خێراکە با بڕۆین دەست بگرین
بە کامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین! کچ:گوڵ نەبێ بۆ سەرم ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ! کوڕ:کچ لە ڕێی جوانیتا، کچ لە ڕێی جوانیتا
کچ لە ڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا
پاییزە، گەڵای دار ڕژاوە، باغ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە! کچ:گوڵ نەبێ بۆ سەرم زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ!
بتدایە دڵ بە من، بە هەموو مەعناوە
دوو چەپکت ئەهانی لە باغچەی پاشاوە!... کوڕ (ئەڕوا و لەبەر خۆیەوە بە گۆرانی ئەڵێ):باغچەی پاشا لەوبەر ئاوە
خێڵی دوشمن دەورەی داوە
ئەڕۆم: ڕێگام لێ گیراوە
ناڕۆم: چاوکاڵ لێم تۆراوە!
(بەرەبەرە لە دێ دوور کەوتەوە)
زەرد هەبوو، بۆم چنیت، چنگ نەکەوت گوڵی سوور
نازانم ئەمجا دێیت بۆ شایی و هەڵپەڕکێ؟ کچ::::نایەم، گوڵ ماویەتی بۆ سەرم سوور چەپکێ! کوڕ (یەخەی مراخانیی ترازان):ناتەوێ ئەم زامی سەر دڵەم لەباتی؟ کچ::::هەی هاوار! تفەنگی دوشمنیش پێکاتی؟
ڕاکشێ تاوێ سەر بنێرە سەر ڕانم؛
با بگریم بۆ دڵێ، بۆ گوڵێ دۆڕانم!
گوێ بگرە! زوڕنایە، دەهۆڵە، شمشاڵە!
زەرد و سوور تێکەڵ بوون، ژن و پیاو، هەرایە
لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە!
سا توخوا خێراکە با بڕۆین دەست بگرین
بە کامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین!
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ!
کچ لە ڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا
پاییزە، گەڵای دار ڕژاوە، باغ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە!
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ!
بتدایە دڵ بە من، بە هەموو مەعناوە
دوو چەپکت ئەهانی لە باغچەی پاشاوە!...
خێڵی دوشمن دەورەی داوە
ئەڕۆم: ڕێگام لێ گیراوە
ناڕۆم: چاوکاڵ لێم تۆراوە!
(بەرەبەرە لە دێ دوور کەوتەوە)
***
کوڕ:بە باغچەی پاشادا ورد گەڕام، خوار و ژوورزەرد هەبوو، بۆم چنیت، چنگ نەکەوت گوڵی سوور
نازانم ئەمجا دێیت بۆ شایی و هەڵپەڕکێ؟
ڕاکشێ تاوێ سەر بنێرە سەر ڕانم؛
با بگریم بۆ دڵێ، بۆ گوڵێ دۆڕانم!