دڵم دەردت بە دەرمان گەر نەزانێ با لەتوپەت بێ
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
453 بینین
دڵم دەردت بە دەرمان گەر نەزانێ با لەتوپەت بێ
سەرم گەر بەردەبازی ڕێت نەبێ دووچاوی مەینەت بێ
وەکوو لوتفت ئەگەر جەور و جەفای پێ خۆش نەبێ عاشق
خوایە شەرمەزار و ڕووڕەشی ڕۆژی قیامەت بێ
ئەوەی ڕۆیشت خەیاڵی هاتنەوە جارێکی تر ناکا
لە لام وایە قیامەت بێ غەم و دەرد و موسیبەت بێ
پیادە بوو بە فەرزین کش ئەکا ئاخر لە شاهـ یا ڕەب
نەکەی ئینسانی ناکەس نائیلی خۆشی و سەعادەت بێ