گوڵ و لالەی بەهارم ناوێ بێ تۆ ئەی نیگاری من
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
523 بینین
گوڵ و لالەی بەهارم ناوێ بێ تۆ ئەی نیگاری من
گوڵی ڕووتە عەزیزم خۆ گوڵ و لالەی بەهاری من
بە ماچێکی دەمت گەر بێت و تۆ چارە نەکەی دەردم
لە ڕۆژی مەحشەرا ئەگرێ بەرۆکت گیانی زاری من
بە یەک لەحزە لە گەردوون تێپەڕی بۆ عەرشی ئەعلا چوو
فیداتم شاهبازی عەرش و شیرین شاسواری من
سەگی دەرگانەکەی کاک ئەحمەدی شێخم تەمادارم
تکای عەفوم بکە ڕۆژی جەزا لای کردگاری من
ڕەئیسی ئەولیایە قوتبە یەعنی واریسی غەوسە
پەناهـ و پشتیوانی کوردە مایەی ئیفتیخاری من
ئەکەم ڕۆحم فیدای ئەولادی لاکین پیرم و کوێرم
نییە لایق بە قوربانی ببێ گیانی هەژاری من