خەڵکی ئەمڕۆ وا لەسەر ئەوجی فەلەک جەولان ئەکەن

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  423 بینین
# خەڵکی ئەمڕۆ وا لەسەر ئەوجی فەلەک جەولان ئەکەن هەروەکوو ماسی لە دەریا دا سەفا و سەیران ئەکەن # نەگبەتی و بێ ئەقڵی داوێنگیری ئەم کوردانەیە بۆیە تازە حەز لە زەرگ و تەپڵ و دەف لێدان ئەکەن!