پیرم کە سەیری سینەیی وەک باخی بەی بکەم
شیعری حافظ بە تەخمیس کردنی کوردی
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
448 بینین
پیرم کە سەیری سینەیی وەک باخی بەی بکەم
یا مەیلی نەوخەتانی خیابانی ڕەی بکەم
وا چاکە ئەسپی فیکر و هەوەس ئیکە پەی بکەم
لاکین مەحاڵە مەوسمی گۆڵ تەرکی مەی بکەم
من لافی ئەقڵ لێ ئەدەم ئەم کارە کەی بکەم!
شێواوە ئەم جیهانە وەها باشە زوو بڕۆم
بێ هوودەیە کە ئیستەکە مەشغووڵی هاتوچۆم
بەندە و غوڵامی حافزی شیرازناوی تایبەتی نوکتەگۆم
دونیا وەفای نییە و نەبووە پێکێ تێکە بۆم
تامن حیکایەتی جەم و کاوس و کەی بکەم