بە دوورم تێمەگە قەلبەن موقیمی خاکی دەرگاتم

بۆ مامۆستا «بێخود»
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  519 بینین
بە دوورم تێمەگە قەلبەن موقیمی خاکی دەرگاتم
بە وێنەی قۆچی قوربانی بەڵاگەردانی باڵاتم
بە یادی تاقی ئەبرۆی تۆیە گەر وا ڕوو لە میحرابم
لە شەوقی چاوی مەستی تۆیە دەربانی خەراباتم
لە مەحشەردا بە مەستی دەرئەهێنم سەر لە خاکی گۆڕ
وەها مەستی نیگاهی نێرگزی مەخمووری شەهلاتم
لە من هەرگیز مەکە قوربان تەڵەب ئادابی هۆش و فام
چەل و مل بەندەیێکی زەڕخەریدەی بێ سەر و پاتم
چ نەزدیکی و چ دووری بەندەیی نابێ لە دڵ زائیل
بە دوورم تێمەگە قەلبەن موقیمی خاکی دەرگاتم