وەک نیگاهت کرد و نرخی بادەیی سەهبات شکاند

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  443 بینین
وەک نیگاهت کرد و نرخی بادەیی سەهبات شکاند
ڕووت کە دەرخست گیانە بازاڕی گوڵی حەمرات شکاند
زوڵفەکانت شانە کرد نرخی شکا میسکی خەتا
پێکەنیت بازاڕی شەکری میسر و بەلچیکات شکاند
کەعبە کەچ نابێ عەزیزم بۆچ لە لای زومرەی ڕەقیب
تۆ لەسەر ماچێ بە جارێ عاشقی شەیدات شکاند!
موحتەسیب ناترسێ بشکێ شووشەیی نامووسەکەت
هەر وەکوو شووشەی شەراب و گەردنی مینات شکاند
ئەی فەلەک یا ڕەببی بشکێ دەستی چەرخی کەچڕەوت
بێ سەبەب بۆ چی هەزار شووشەی دڵی دانات شکاند
خاکی دەرگاکەت چ ئیکسیرێکە سەرسامم کە بەو
وا کە قەدری تەختی شاهی خوسرەو و دارات شکاند
سیحرە ئەشعاری بەلیغەت ئەی کەمالیناسناوی ئەدەبی ئافەرین!
قیمەتی شیعری هەزاران شاعیری غەڕات شکاند