ئەوا ئەی شەمعی دین پەروانەکەی دەوری چراکەت هات
بۆ شێخ مەحموودی حەفید
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
517 بینین
ئەوا ئەی شەمعی دین پەروانەکەی دەوری چراکەت هات
غەریب و دەربەدەر مەجنوونی بێ بەرگ و نەواکەت هات
بە دەوری ڕووی وەکوو گوڵتا هەتاکوو نەغمەخوانی کا
لە کوردستانەوە وا بولبولی داستان سەراکەت کات
لە مەدحی تۆ هەتا هەڵبەستێ هەڵبەستی بەسۆز و تەڕ
فیداتم شاعیری شیرین کەلام و خۆش ئەداکەت هات
بەشەو بۆ پاسی دەرکی کۆشکەکەت چاکە قوبووڵی کە
کەمالە پیرەکەی پیران و کەلبی باوەفاکەت هات
دەخیلم تو خوا نۆرەی وەفاتە بەسیە بێ لوتفی
بە دەرد و ئێشەوە زاماری پەیکانی جەفاکەت هات
بە بەندی و زەجر و لێدانت نەبوو دڵگیر ئەوا دیسان
بە کۆڵی سیدقەوە دووچاری ئەنواعی بەڵاکەت هات
ڕیا ناکەم ئەزانم شاهیدە ئاوێنەیی قەلبت
فیدایی بەندەکەت یەعنی کەمالیناسناوی ئەدەبی باوەفاکەت هات