بە یادی چاوی مەستی تۆ ئەنۆشم بادەیی سەهبا

پێنج خشتەکی لەسەر شیعرێکی «سالم» و غەزەلێکی حافز
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 3 خولەک  795 بینین
بە یادی چاوی مەستی تۆ ئەنۆشم بادەیی سەهبا
لە شەوقی گەردەنی تۆیە کە ئەگرم گەردنی مینا
ئەبێ نەیبێ غەمی دنیا و عوقبا عاشقی شەیدا
«بەدەل کەین با بە نەشئەی مەی خوماری میحنەتی دونیا
الا يا ايها الساقي ادر کاساً و ناولهاعەرەبی»
بناغەی ئەم جیهانە ئەی برایینە لەسەر بایە
ژیان ڕاستت ئەوێ دەردی سەر و ئەندووهی سەودایە
نەکەی تەفرە بخۆی بەم پیرە زاڵەی ناوی دنیایە
«مەحەللی ڕیحلەتە دونیا ڕەفیق ئیمرووز و فەردایە
جرس فریاد میدارد که بربندید محملهافارسی»
وەکوو هەندێ بە شمشێری برۆی دلبەر بریندارنین
بە دەردی عەشقەوە دڵ پڕ لە دەرد و ئێش و ئازار نین
لە ناو گێژاوی دەریای عەشقدا واک من گرفتار نین
«لە بیمی مەوجی دەریای ئەهلی دڵ زاهید خەبەردار نین
کجا دانند حال ما سبکباران ساحلهافارسی»
لە نەشئەی چاوی مەستی دلبەری بەینێکە سەرخۆشم
جگەر پێکراوی تیری غەمزە، دڵ زاماری ئەبرۆشم
بە ماچێکی دەمی ئەو نازەنینە گیانم ئەفرۆشم
«قسەی من شوهرەیی شەهرە تەماتە تازە بیپۆشم
نهان کی ماند آن رازی کزو سازند محفلهافارسی»
دەخیلت بم قسەی پیرانی دنیا دیدە مەشکێنە
بە تۆ هەرچێ بڵێ گیانە بە ڕێ و جێ و سەروشوێنە
کە چونکە شارەزایە تۆ دڵی هەرگیز مەڕەنجێنە
«تو خوا هەرچی ئەڵێ ناسیح لە نێک و بەد بەجێی بێنە
که سالک بی خبر نبود ز راه و رسم منزلهافارسی»
کە هەڵدێنێ بە ناز ئەو شۆخە چاوی چەشنی شاهینی
ئیتر عاشق ئەبەد نامێنێ سەبر و تاقەت و ژینی
ئەکا مردوو بە خەندە زیندوو لێوی موعجیز ئایینی
«کە بادی سوبحدەم ئاڵۆز ئەکا زوڵفانی چین چینی
ز تاب جعد مشکینش چه خون افتاد در دلهافارسی»
لە ڕێی عەشقا هەزاران پادشا و سوڵتان و سەرداران
هەموو عەوداڵ و ڕیسوابوون لە دەشت و کووچەیی شاران
ئەمان خۆتان بپارێزن لە فیتنەی دیدە بەخوماران
«مەحەببەت زۆر بە ئاشووبە بە سەهلی تێ مەگەن یاران
که عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکلهافارسی»
کەمالیناسناوی ئەدەبی بەم قسانە خەڵک ئەکەن هەرچەندە گاڵتە و گەب
قوبووڵی کا ئەگەر دڵدار و دڵ ئازاری شیرین لەب
بە پاسی دەرکەکەی ڕازیم لە باتی ڕوتبە و مەنسەب
«ویساڵی دلبەرە سالمناسناوی ئەدەبی موقەددەمتر لە هەر مەتڵەب
متىٰ ما تلق من تهوىٰ دع الدنيا و اهملهاعەرەبی»