خودا ناناسرێ بە لیباسی جاو

خواناسی
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  830 بینین
خودا ناناسرێ بە لیباسی جاو
بە خەڕقەی دڕاو جل پینە کراو
بە شەرتێ خودا بناسی بە حەق
لەبەر کە بەرگی سوورمە و ئیستەبرەق
بە کڵاوی قووچی ئاوێنەی لەسەر
بە عەسا و کەوڵی پێستی بزن و مەڕ
لە مانە هەموو سەرفی نەزەر کە
بە دڵ خواناس بە شەپقە لەسەرکە