تۆ تەماشا کاکە هەنگامی خەزان

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  811 بینین
تۆ تەماشا کاکە هەنگامی خەزان
بە وەیشوومەی بای پێشڕەوی زستان
گەڵای درەختی تازە و سەوز تەڕ
شەوبۆ، ڕێحانە و وەنەوشە و شەستپەڕ
زەرد ئەبن ئەڕزێن گشت هەڵئەوەرن
بەرگەی وەیشوومەی بای زستان ناگرن
بەڵام یارەکەی نازەنینی من
پەرچەم ڕێحانە و گوڵ جەبینی من
بەهار و پاییز هاوین و زستان
بە هەر جوار کاتی تەڕ و تازە و جوان
چونکە پێی ئەوان لە ناو گڵدایە
پێی یارم لە ناو جەرگ و دڵدایە
بە تینی دڵەی پڕگڕە و شەرەر
لە سەرمای زستان نابینێ زەرەر