ککوو ککوو کوو کوو کوو

کۆترە باریکە
لە کتێبی:
دیوانی دڵدار
بەرهەمی:
دڵدار (1918-1948)
 1 خولەک  1074 بینین
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو
بەسیە نووستن خەواڵوو
چاو هەڵێنە هەستە زوو
هەلی ژینت لە دەست چوو
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو
#
تیشکی زێڕینی ڕۆژسا لووتکەی بەفرینی چیا
ڕوون کرد و تاری نەما
لە زەنگی زیندەگی دا
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو
#
هاو مەلم مەلی بچووک لە خەو ڕاپەری چابووک
بۆ خەبات چوست و لەش سووک
کەوتە گەڕان وەک مەکووک
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو
#
لەلای عالەم نیوەڕۆ هێشتا شەوە لەلای تۆ
بێ ڕەنج کێ ژیوە ئاخۆ؟
نووستن و تەمبەڵی بۆ؟
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو
#
ڕێگەی ژیان وەک سەفەین هەوراز و سەخت و بەفرین
ناو خۆش و بارگران ژین
هەڵسە لە خەو با نەمرین
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو
#
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو بەسیە نووستن خەواڵوو
چاو هەڵێنە هەڵسە زوو
هەلی ژینت لەدەست چوو
# ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو