فەسڵی چوارەم

لە کتێبی:
تەئریخی جاف
بەرهەمی:
کەریم بەگی جاف (1885-1949)
 4 خولەک  1477 بینین

ئەم عەشیرەتی جافە کە هان لە عێراقدا بۆ چی پێیان ئەڵێن جافی مورادی؟ ئەمانە لە پێش زاهیر بەگدا لە زەمانی سەڵتەنەتی سەفەویەکانا و خەلافەتی سوڵتان موراد خانی ڕابیعدا هاتوونەتە کوردستانی بابان، موددەتێ لە خاکی بابان و شارەزووردا ئەمێننەوە و تیکرار ئەچنەوە بۆ جوانڕۆناوی تایبەت و جێگەی خۆیان، گەڵاڵی، ئەمێننەوە لە شارەزوور و ناگەڕێنەوە. جافەکانی جوانڕۆناوی تایبەت و ئەیالەتی کرماشان بەمان ئەڵێن «جافی مورادی». تیکرار لە پاش موددەیێکی زۆر کە تەسادوفی زەمانی زاهیر بەگ و تاهیر بەگ ئەکا کە ئەولادی یارئەحمەد بەگی کوڕی سەیفوڵڵا بەگی کوڕی سەید ئەحمەد بەگی ڕەئیسی ئێڵی جافن. زاهیر بەگ و تاهیر بەگ لە جوانڕۆ، کە جاف زۆر ئەبن و زیادی نوفووسیان ئەبێ، زاهیر بەگ بە خۆی و چوارسەد ماڵ لەتەک خانەبەگدا کە باوکی گەورەی بەگزادەی وەڵەدبەگییە دێنە بانی خێڵانشوێن.

لە تەئریخی هەزار و سەد و پەنجای هیجریدا و هاتنی ئەوەلی جاف لە زەمانی سوڵتان مورادی ڕابیعدا لە تەئریخی هەزار و چل و پێنجی هیجریدا بووە. ئەمانە لە بانی خێڵانشوێن ئەمێنن کە مەوقیعێکە لە لێواری سیروانناوی تایبەتدا لە بەینی ئەڵەبجەناوی تایبەت و پێبازناوی تایبەتدایە و ئەمڕۆ داخڵی ناحیەی وارماواناوی تایبەتیە و لەوێ ئەمێننەوە.

شارەزوور، گەڵاڵی و مەنمی و گەڵباغی و کەڵهوڕ و تیلەکۆ و بڵباسی تێدا ئەبێ، نزیکی هەشت نۆ هەزار ماڵ زیاتر ئەبن، وەکوو جاف ئیسە ئەچنە کوێستانی ئێران. ئەمانە ناتوانن بچنە ناویان و لەوەڕخۆریی بکەن. بەم وەزعییەتە هەشت، نۆ ساڵ ئەمێنن، ئەمما کەم کەم لە جافی جوانڕۆ دە ماڵ و پانزە ماڵ بۆیان دێ، ئەبن بە هەزار ماڵ. لەو وەقتەدا چل کەس جەردە لە حاکمی قەڵاچوالان کە حاکمی بەبە بێ، یاخی ئەبن، حاکمی قەڵاچوالان زۆر مەتڵەب ئەبێ لە لای گرتن یا کوشتنی ئەم جەردانە و جەردەکانیش دێن بۆ دەوری دزیایش و بانی خێڵان لە تەرەفی حوکمداری بابانەوە مەئموور دێتە ئەسەر زاهیر بەگ: ئەبێ یا ئەم جەردانەم بۆ بگری یا بکوژی وە یا نایەڵم لەم خاکما دانیشی، زاهیر بەگیش ئەڵێ بە تاقمی خۆی: ئەمڕۆ لە خاکی بابانا زۆر کەمین، لازمە خزمەتێ بە حوکمداری بەبە بکەین کە لێمان مەمنوون ببێ، ئەوانیش ئەچن بۆ شوێنی ئەو جەردانە، لای دەربەندیخانا تووشیان ئەبن، ئەبێ بە شەڕیان، هەر چل جەردەکە ئەکوژن و سەرەکانیان ئەبەن بۆ حاکمی بەبە! حاکمی بەبەش لە موکافاتی ئەمەدا بانی خێڵان و نۆدێی دزیایشیان ئەداتێ بۆ خۆیان. لە پاش ئەمە چاو ئەکەنەوە و ئەچنە قەڵاچوالان و ئەم دێهاتانە بە دەستیانەوە ئەبێ و حاکمی بەبە زۆر حورمەتیان ئەگرێ و لە جافی جوانڕۆ ماڵی تریشیان بۆ دێ لەو دێهاتانەدا دایان ئەنێن. دانیشتووی ئەو دێیانە لەو جافانەن کە لە زەمانی زاهیر بەگا هاتوون و زۆریان لە عەشیرەتی شاترین.

بەو دەلیلە کە دانیشتووی ئەو دێیانە گشتی شاترییە و شاتریش لەتەک زاهیر بەگدا لەو وەقتەدا زیاتر هاتوونەتە ئەمبەرەوە. لە زەمانی زاهیر بەگدا کەمێ قووەت ئەگرن و زۆر ئەبن ئەمما ناتوانن لەبەر ئەو عەشیرەتانەی کە لە شارەزووردا بوون بچن بۆ کوێستانی ئێران. لەو زەمانەدا تاکو ناڵپارێز و تاری دەر و مەحاڵی سرۆچک هاوینان ئەڕۆیشتن. لە تەئریخی هەزار و سەد و شست و پێنجی هیجریدا زاهیر بەگ بە ڕەحمەت ئەچێ و قەبری ها لە فەقێ جنە کە یەکێکە لەو دێهاتانەی کە حاکمی بەبە دای بە زاهیر بەگ و گۆمەزەکەشی ئیستە ماوە.

برای بچووکی زاهیر بەگ کە تاهیر بەگە وەقتێ کە لەتەک زاهیر بەگدا دێنە بانی خێڵانشوێن و خاکی بابان لە پاش دوو ساڵ خۆی و عایلەیی و چەند کەسێکی تر لە ئەقاریبی ئەچنە شام و ئیستە لە محەللەی صالحيةناوی تایبەتی شامدا ئەولادیان ماوە و هەموو وەقتێ کاغەزیان بۆ لای عوموومی بەگزادەکانی جاف نووسیوە و بۆ لای خۆشم هاتووە. ساڵی هەزار و سێسەد و چل و نۆ لە نیساندا عیزەدین بەگ بۆ سیلەی ڕەحم لە شامەوە هات بۆ لامان.