تا مەنزڵی تیری نیگەهت ناوی دڵم بێ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  448 بینین
تا مەنزڵی تیری نیگەهت ناوی دڵم بێ
یاڕەب هەمەجا توڕڕەیی تۆ تەوقی ملم بێ
خوێن کا جگەرم خاری ئەلەم گاهی تەماشا
بێ عاریزی تۆ گەر هەوەسی ڕوویی گوڵم بێ
پڕ بادەیی خوێن بێ بە ئەلەم بیلبیلەیی چاو
بێ دڵبەر ئەگەر ئارەزوویی جامی مولم بێ