بێ ئارامی
لە کتێبی:
ڕازی تەنیایی
بەرهەمی:
ئەحمەد هەردی (1922-2006)
1 خولەک
4770 بینین
ئاخ و داخ و دەرد، لە دەست تەنیایی
پەشێویی بێ حەد، دەردی بێ دوایی
ئەم سەرسامییە
بێ ئارامییە
دڵ ناکامییە
کەی دێ کۆتایی؟
ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
نە لە ناو گوڵزار
نە لای خزم و یار
نە لە دەشت و شار
ئۆقرە ناگرم
لەوێش هەڵناکەم، دێمەوە ناو شار
وەک ئارام نەماو
دڵ و پێ سووتاو
خانەی خەو ڕووخاو
لە دنیا بێزار
بۆچ بەتەنیایی پەشێوە کارم؟
بۆ وەک ڕەنجەڕۆم
وەڕەس بووم لە خۆم
بۆ هەر کوێ ئەڕۆم
دڵ بێ قەرارم؟
پەشێویی بێ حەد، دەردی بێ دوایی
ئەم سەرسامییە
بێ ئارامییە
دڵ ناکامییە
کەی دێ کۆتایی؟
***
بۆ هەر کوێ ئەچم پێی خراپترمناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
نە لە ناو گوڵزار
نە لای خزم و یار
نە لە دەشت و شار
ئۆقرە ناگرم
***
لە دەست شار هەڵدێم، ئەچمە ناو گوڵزارلەوێش هەڵناکەم، دێمەوە ناو شار
وەک ئارام نەماو
دڵ و پێ سووتاو
خانەی خەو ڕووخاو
لە دنیا بێزار
***
کە بە تێکەڵ بوون وەها بێزارمبۆچ بەتەنیایی پەشێوە کارم؟
بۆ وەک ڕەنجەڕۆم
وەڕەس بووم لە خۆم
بۆ هەر کوێ ئەڕۆم
دڵ بێ قەرارم؟