بۆ منی بێ سەر و پا غەیری وەفا پیشە نەما

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1089 بینین
بۆ منی بێ سەر و پا غەیری وەفا پیشە نەما
بۆ دڵی تۆ سەنەما! جوز ستەم، ئەندیشە نەما
ئاب و ڕەنگم نییە، از بس کهفارسی تکا خوێنی سروشک
مەیی ئەحمەر کە ڕژا، خاسییەتی شیشە نەما
چ تەکانێکە، خودایا هەرەسی جەوری حەبیب؟
بۆ نیهالی ئەمەلم بەرگ و بەر و ڕیشە نەما
وام تراشیوە بە ناخون لە غەمت، سینەیی ڕێش
شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نەما
بەس بسووتێنە لە غەم سالمناسناوی ئەدەبیی مسکین بە جەفا
بۆ وجوودی سەر و پا، لەحم و دەم و پیشە نەما