مەیتەری عەقڵم کومەیتی نەفسی زنجیر کردووە
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
848 بینین
مەیتەری عەقڵم کومەیتی نەفسی زنجیر کردووە
وەرنە جووتەی نەحسی بۆ جەبهەی فەلەک گیر کردووە
عومری من وا زۆر نییە ئێستە زەمانی عەیشمە
دەردی عەشقی نەوجەوانێ وا منی پیر کردووە
ڕەنگی سوورم بوو بە زەرد و قەلبی ساغم بوو بە داغ
ساحیرێکە زاهیر و پەنهانی تەغییر کردووە
قەت لە خۆم دا من گومان نابەم قەباحەت زەڕڕەیێ
موقتەزای تەبعییە ناحەق کە خۆی زویر کردووە
کافرێکە دەفعەیێ جوابی سەلامێکی نەبوو
سەد کەڕەت نامەم بە خوێنی دیدە تەحریر کردووە
کەس لەگەڵ زێوەرناسناوی ئەدەبی ڕەفاقەت ناگرێ ئەو ناعیلاج
خۆی بە وێڵداشی دەسیسە و مەکر و تەزویر کردووە