گوڵبوونی قەد بولبولی تەبع ئیختیاری کردووە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  911 بینین
گوڵبوونی قەد بولبولی تەبع ئیختیاری کردووە
دڵ دیسان مەیلی هەوایی نەوبەهاری کردووە
ئاهووی ساحێب خەتوخاڵ هاتە مەیدانی دەروون
بازی دڵ بۆیە خەیاڵاتی شکاری کردووە
گەر ئەپرسی ڕۆژ ئەمەند بۆ چ دێتە دەر ئاوا ئەبێ
شەوقی ڕوخساری نیگارە بێقەراری کردووە
دوێنێ چوومە سەیری گوڵشەن شیبهی ڕووی تۆم دی گوڵێ
گوڵ کە پێی زانی: هەزار جار ئیفتیخاری کردووە
موژدە بێ بای وەعدە ئەنگووت، پێشڕەوی هات عەندەلیب
حەسرەتا هاوتەبعی یارم (دەی) فیراری کردووە
مەکتەبی ڕوشدیەناوی تایبەتیی سینەم تیایە کەسبی غەم
ئەی درێغ! گوڵشەن لەجێی گوڵ بەرگی خاری کردووە
بەس دوعاکاری ڕەقیب بە زێوەرناسناوی ئەدەبی ا خۆی کەوتە غەم
ئەو بەشێکە ڕۆژی قیسمەت حەق دووچاری کردووە