چۆن ڕەحمی ئەبێ ئەو دڵەڕەق هەر وەکوو سەنگە
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1031 بینین
چۆن ڕەحمی ئەبێ ئەو دڵەڕەق هەر وەکوو سەنگە؟
کەی نوتقی ئەبێ ئەو دەمە وەک غونچەیی تەنگە
ئەو چاوە بە شەڕ عاشقە، من تالیبی سوڵحم
گەر سوڵحە وەگەر جەنگە دەسا فەرموو درەنگە
کاروانی سوروشکم کە لەگەڵ ناڵە ڕەوانە
عەیبی نییە تەزیینی ڕەهی قافڵە زەنگە
ئەو کافرە ئیسلامی هەموو خستە هیلاکەت
ڕەنگە کە بزانێ هەموو جێ دەشتی فەڕەنگە
ئەو نەشئە کە وا ساغیری چاوی بە دڵی دا
ئوستادی هەزار کووپەمەی و نێرگەلە بەنگە
لایق نییە هەر موردە بڵێ زیندە بە عەشقم
دەریایی مەحەببەت بە خوا بەحری نەهەنگە
گەهـ جادووە، گەهـ ئاهووە، گەهـ تاوسی مەستە
زێوەرناسناوی ئەدەبی چییە ئەو شۆخە لە سەد هەیئەت و ڕەنگە