بە دوو زولفی تەنافبازت ئەڵێن دوو بەچچەعەییارە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  865 بینین
بە دوو زولفی تەنافبازت ئەڵێن دوو بەچچەعەییارە
بە دانەی خاڵەکەی سەر ڕوو ئەڵێن: هیندوویی گوڵزارە
بە چاوی مەست و خوونڕێزت ئەڵێن یا بازە یا شاهین
ئەڵێن: ئەو تیپی موژگانە سوپای ماچین و تاتارە
بە جیلوەی قەددی مەوزوونت ئەڵێن وەک تاوسی باخی
لەبەر شیرینیی نوتقت ئەڵێن لێوت شەکەربارە