تکاندی ئابڕووی چەمەن بە ڕوویی ئابدارەوە
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
2198 بینین
تکاندی ئابڕووی چەمەن بە ڕوویی ئابدارەوە
شکاندی نرخی نەستەرەن بە زولفی موشکبارەوە
چمە لە مەی لە نەی لە جام، ئەگەر بە لەنجە بێتە لام
بە ڕوویی تابدارەوە، بە چاوی پڕخومارەوە
عەرەق نییە لە عالەما، کە لابەرێ لە دڵ غەما
جگە لە قەترەئارەقێ لە ڕووت کە دێتە خوارەوە
نیشاتی من جەماڵی تۆ، بەراتی من ویساڵی تۆ
خەیاڵی من لە خاڵی تۆ بە عیشوە لێم مەشارەوە
عەزیزەکەی حەبیبی من، نیگارەکەی تەبیبی من
کە شەق بەرێ ڕەقیبی من، وەرە بە سەد ویقارەوە
فیدایی خەدد و قەددی تۆ چەمەن بە فەوجی گوڵیەوە
بە بولبول و بە چڵیەوە، بە قومری و هوزارەوە
فەرەنگڕووی زەنگموو، عەجەمسیاق و ڕووسخوو
ئەناسرێ کە کوردە زوو بە پێچی لار و خوارەوە
نیساری زولفی عەنبەری هەموو وڵاتی گوڵعومەرناوی تایبەت
بە عەرد و بەرد و دارەوە، بە ئاوی سەرچنارەوە
ئەمن گەیاندمە ئەنوەریناوی تایبەت فنوونی شیعر و شاعیری
ئەتۆ گەیانتە سامیریناوی تایبەت بە چاوی سیحرکارەوە