دەمێکە شاعیران هەموو بە شیعری ئابدارەوە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1197 بینین
دەمێکە شاعیران هەموو بە شیعری ئابدارەوە
ئەسیری دەستی دڵبەرن بە زولفی تابدارەوە
دەمێکە وەسفی مەی دەکەن، غەزەل بە مانە تەی دەکەن
بەجارێ مەدحی نەی دەکەن، کە دێتە بەزمی یارەوە
دەمێکە سەرفی عومر دەبێ، لە نەعتی ئاوی خۆشی گوڵ
بە بولبولی چەمەن خوسووس بە سەروی جۆیبارەوە