هەموو دەم ئێستە موشتاقم کە نایێ دڵبەرم یادێ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
766 بینین
هەموو دەم ئێستە موشتاقم کە نایێ دڵبەرم یادێ
ئەما ئەو ڕەنگە سەد ساڵیش لە حاڵی من نەکا یادێ
هەتا شیرینی دەوران و موقیمی ڕوتبەیی نازی
بە ناڵە و شۆڕش و غەوغا هەموو کەس بۆتە فەرهادێ
تەحەییور ماوم -ئەی یاران! - لە فەننی ناز و خودبازی
چلۆن فێر بوو کە منداڵیشە، بێ تەعلیمی ئوستادێ
گەلێکم وت بەدڵ: دانیشە دنیا پڕ لە ئاشووبە
هەتاکوو عاقیبەت گرتی کەمەندی زولفی سەییادێ
دڵم وەک بولبولی گوڵزاری کیشمیر و سەمەرقەندە
لە سەد ئاواز ئەخوێنێ بۆ گوڵێ گەر لێی بدا بادێ
بەوێنەی کۆهکەن زایع بۆ ناڵە و شیوەن و شینم
کە ڕەحمێکی نەکرد ئەو کافرە جارێ بە فەرهادێ
مەڵێن زێوەرناسناوی ئەدەبی بەخۆڕایی ئەناڵێنێ و ئەکا شیوەن
گرفتارە، بریندارە، بە تیغی چاوی جەللادێ