گرتوومە لە عالەم سەنەمێ لالەعوزارێ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
761 بینین
گرتوومە لە عالەم سەنەمێ، لالەعوزارێ
شیرین خەتوخاڵێ چ عەجەب دیدەخومارێ!
سەد دڵبەری چینی بەفیدای نیمەنیگاهی
سەد حوور و پەری بێ بەفیدای عیشوەیی جارێ
باری غەمی دڵ سەهلە بە تای پەرچەمی لاچێ
بیکا بە کەمەندی دڵی میحنەتزەدە بارێ
کاکۆڵی سیا لازمە بۆ گەردنی زیوین
گەنجێ کە ببێ لازمە بۆ حارسی، مارێ
مومکین نییە بێ ڕەنجی عەدوو گەنجی ویسالت
وەسڵی گوڵ ئەگەر بێ نییە، بێ ئافەتی خارێ
ڕیشەی دڵی هەڵکەندووە ڕیشووی ڕەشی مشکی
گەر هۆشی بە ڕیشوەت نەدەمێ زەحمەتە چارێ
کامی دڵ ئەگەر بێت و ڕەوا بێ لە لەبی ئەو
تا ڕۆژی قیامەت لە لەبم شەککەر ئەبارێ
سەر کۆهی خەفەت کەوتووە زێوەرناسناوی ئەدەبی بە تەماشا
لەو کۆهی غەم و میحنەتە ئەو نایەتە خوارێ