مووچەم غەمە ئەمساڵ لە جەزای خزمەتی جانی

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  757 بینین
مووچەم غەمە ئەمساڵ لە جەزای خزمەتی جانی
مایەم دوڕی ئەشکە لە بەهای لەعلی لەبانی
قومری سیفەتم نالەکونان شام و سەحەرگاهـ
تا دوورە لە من قامەتی وەک سەروی ڕەوانی
وابەستەیی یەک بوون و حەریفی شەو و ڕۆژن
زولفی لە ڕوخا ڕوخ لە دڵا دڵ لە میانی
کەس باعیسی قەتڵم نییە لەم عالەمە ئیللا
چاوی ڕەشی، تیری موژەی، ئەبرۆیی کەمانی
ڕوخسار و دوو ئەبرۆ و لەبی غونچە میسالی
وەک شەمعی شەو و ماهی نەو و لەعلی یەمانی
باوەڕ بکە هەرچی کە بڵێم، شەرحی فیراقت
ڕەنگزەرد و نەفەسماندە وەکوو شەمعی بەیانی
تەسدیقی غەمی زێوەرناسناوی ئەدەبیی بێچارە کە ناکەی
جارێ وەرە خۆت بگرە بە ئەحواڵی ئەزانی