چاوت شەهەنشەهێکە ئەبرۆت وەکوو وەزیری
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
873 بینین
چاوت شەهەنشەهێکە، ئەبرۆت وەکوو وەزیری
بۆ قەتڵی عاشقانت موختاریی و ئەمیری
بە تیغی ناز و حوسنی جانم شکافتەیی بوو
جەرگم بووە نیشانەی هوجوومی دەستەتیری
دەستەونەزەر ئەوەستن تابووری عاشقانت
موشتاقی حوکم و ئەمرن لە نوتقی وەک موشیری
ئەم دەردی عەشقە هەر گا ڕێگەی بە جێگەیێ برد
مردن نەبێ کە لای با! ناڕوا بە دەردی پیری
هەرگیز لە دەردی عەشقی زێوەرناسناوی ئەدەبی! نەکەی شکایەت
ئێستا تەقەڕڕوبت بوو بە واسیتەی ئەسیری