چریکەی بولبولی دڵ شۆڕشی ئەفغانی پڕ جۆشم
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
909 بینین
چریکەی بولبولی دڵ، شۆڕشی ئەفغانی پڕ جۆشم
چ خۆشە! گەر بگاتە سەمعی یاری مەست و مەدهۆشم؟
بە نەشئەی چاوەکەی مەستم، کە وا ئوفتادەیی خاکم
وەگەر نا عالەم ئەیزانێ نە بەنگکێشم نە مەینۆشم
لە داغی لالەیی چیهرەی ئەڕێژێ دیدە سەیلی خوێن
لە حەسرەت سونبولی زوڵفی وەکوو عەبدی سیاپۆشم
لە هیجری خوسرەوی خووبان و شیرینی زەمان هەرگیز
نەکیسا و باربود ئەمشەو سەدای نایێتە بەر گۆشم
نەوەک هەر کوشتەیی تەعنەی ڕەقیب و تیری ئەعداتم
زەلیلی تالیعی خۆم و ئەسیری پەرچەمی تۆشم
مەڕەنجێ گەر دەهانبەستە و زوبان لاڵم لە خزمەتدا
لە گریە و ناڵە و شێوەن وەکوو پەروانە خامۆشم
چ موحتاجە بە زێوەرناسناوی ئەدەبی ئەو کە ماهـ و شاهی خووبانە
فەریدی عالەمە، بۆیە بە جیلوەی قەددی مەدهۆشم