چ شیرین جیلوەیێکی گرتووە سەوزەی کەوا شیرداخ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1317 بینین
چ شیرین جیلوەیێکی گرتووە سەوزەی کەوا شیرداخ
کە وا شێر داخ ئەکا شوعلەی نیگاهێکی کە بێ گوستاخ
هوجوومی کردە موڵکی دڵ سوپای موژگانی گەڕیاوە
بە میسلی عەسکەری عوسمانیی و تەسخیرەکەی سابڵاخ
سوپاهی حوزن و غەم جەمعن لەلام، ئاهم فەلەکگیرە
بەڵێ بۆ زینەتی لەشکر ئەبێ ئامادە بێ بەیداخ
هەموو دڵ عەکسی تۆی بۆ خۆی بەوەجهی یادگاری گرت
لە نوسخەی موعتەبەر بێ غایەتە جۆبایی ئیستینساخ
بە یادی شەهدی لێوی دڵبەری زەنبوور قەد، دائیم
سەراپا جەرگ و دڵ وا لەتلەتە تێیدایە سەد سۆراخ
کە نەگریم و نەناڵێنم لە دووریی تۆ ئەبێ چ بکەم؟
نسیبی عاشقی بێچارە شەو گریانە ڕۆژیش ئاخ
ئەگەر ئەهلی کەماڵی ڕوو لە ئارایش مەکە هەرگیز
لە مەعنا تێفکرە، مەنواڕە ڕوخسار و سەر و ساچاخ
چ زاهیربینن ئەهلی ئەم زەمانە فەرقی کەس ناکەن
مونەووەر دڵپەرێشانە بە شانەی پۆشتە و پەرداخ
لە کەس ناترسێ بۆیە حاڵی زێوەرناسناوی ئەدەبی ئێستە ناپرسێ
چ موحتاجە بە مورغی خانەباز و وەحشیی سەرشاخ