ئەساسی عەیشی ئێمەی خستە سەحرا تیرەبارانت
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1116 بینین
ئەساسی عەیشی ئێمەی خستە سەحرا تیرەبارانت
شکستی دا بە تابووری خەیاڵم تیپی موژگانت
ئەتۆ وەک یۆسفیی و من لە چاهی میحنەتا بەندم
ئەما من دیم لە خەودا کەوکەبی ڕوخساری ڕەخشانت
بە شمشێری برۆ ئەمڕۆ سوپەهسالاری خووبانی
مەگەر ئینسان لە ڕۆحی خۆی ببوورێ بێتە مەیدانت
خوا شەوقێکی وای بەخشی بە دڵ قەت تێر لە تیر نابێ
لە موغناتیس گەلێ جاذیبترە بۆ جەزبی پەیکانت
ئەگەرچی نائومێدی باغی وەسڵی تۆم ئەما ناڵێم
بە تاراجی خەزانی ئاهی من چێ باغ و بوستانت
شەرابی عەهدی جەم بۆ کەی، دەخیلم هەستە سا، ساقی
بینای فەقر و غەمم لابە! بە جیلوەی جەور و جەولانت
دڵی زێوەرناسناوی ئەدەبی بە غەمزەی چاوەکەت مەشکێنە جێی خۆتە
تەرەححوم کە لە ڕێگای لوتف و عەهد و شەرتی جارانت