ئەی خاکی پاکی نیشتمان

بۆ مناڵان
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
 1 خولەک  1305 بینین
ئەی خاکی پاکی نیشتمان
ئەی خاوەنی ناو و نیشان
ئەی بێشەی شێری ژیان
وا چاکە بۆ من تاکوو مان
قوربانی تۆی کەم جیسم و جان
ئەی نیشتمان... ئەی نیشتمان
سیروانناوی تایبەت و زەڵمناوی تایبەت و تانجەڕۆناوی تایبەت
لام سەلسەبیلە بێ درۆ
باخێکی زۆر خۆش ڕەنگ و بۆ
وەختێ ئەبینم خاکی تۆ
گۆپکەی هیوام دێتە چرۆ
ئەی نیشتمان... ئەی نیشتمان
شارت بەوێنەی مێرغوزارناوی تایبەت
دێت بووەتە هاوینەهەوار
دەشت و چیات جێی ئیفتیخار
بۆ کوردی کەمدەستی هەژار
گیانم فیدات لەیل و نەهار
ئەی نیشتمان... ئەی نیشتمان
ئەی دایکی بێ هاوڕەنگ و تاک
بۆ بێ کەسیت بووم دەردناک
شەرتە هەتا ئەمنێنە خاک
قوربانی تۆی کەم گیانی پاک
بۆ خزمەتت نابم هیلاک
ئەی نیشتمان... ئەی نیشتمان