ئاوی تانجەڕۆ

لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
 1 خولەک  1320 بینین
ئاوی تانجەڕۆناوی تایبەت
گەوهەری هەموو شاخی کوردانی
خۆمانی
بەراوی تۆ
سەر بە ڕزق و خێرە پڕ دەغڵ و دانی
زۆر جوانی
تەوسیفی تۆ
قەت نایەتە تەقریر و نووسین،
هێندە پڕ فائیدەی جوانی،
باعیسی ژینی قەومی کوردانی،
خوڕەی ئاوەکەی تۆ هەموو غەمێ لە دڵ ئەبا
سەوزایی دەوری تۆ عالەمێ پڕ سروور ئەکا
مەنزەرەی تەبیعەت
هاوتایی بەهەشتی فیردەوس ئەکا.