پیرەمەگروون موقەدەسی

لەسەر وەزنی «بز برنجی الایدگز»
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
 1 خولەک  1237 بینین
پیرەمەگروون! موقەدەسی
دۆستی دائیمی کوردی
بەو مەنزەرەی شیرینەوە
دافیعی سەد نەوع دەردی
قامەتی بەرزی تۆ
دامەنی سەوزی تۆ
نیشانە و ڕەمزی تۆ
باعیسە لەبۆ سەرکەوتنی وەتەن
فەسڵی زستان بەرگی سپی
ئەپۆشی و چوویتە ئاسمان
سەیری هەموو دنیا ئەکەی
تۆی شاهەنشای شاخەکان
کۆمەڵ گەوهەری
هەیکەلی زەفەری
لابەری کەدەری
باعیسی لەبۆ نەهێشتنی میحەن
چونکە دۆستی ئەجدادمانی
نووری چاوی کوردانی
بەردت هەموو دانەی گەوهەر
لائیقی فەخر و شانی
کۆمەڵی گەوهەری
هەیکەلی زەفەری
لابەری کەدەری
باعیسی لەبۆ نەهێشتنی میحەن