چەند شیرینە لام دار و بەردی وەتەنم
گۆرانی لەسەر وەزنی مارشی خدێوی
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
2908 بینین
چەند شیرینە لام دار و بەردی وەتەنم
بە فیدای ئەکەم سەر و گیان و بەدەنم
خاکی وەتەنم گشتی زیو و زەڕە
بەردی وەک گەوهەرە، ئاوی چەشنی کەوسەرە
فەرزە بۆ وەتەنمان جان فیدا کردن
لە ڕێی ئەم خاکەدا بە کۆمەڵ مردن
دەسا کوردینە بەسیە ئەم حاڵەتە
بۆ تەرەققیی قەومی کورد، ئەمڕۆ ڕۆژی هیممەتە