کەژی سوورکێو لەبەرچی لووتی خۆت بەرز کردووە لێمان

گفتوگۆ لەگەڵ شاخی سوورکێو
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
 2 خولەک  1076 بینین
کەژی سوورکێو لەبەرچی لووتی خۆت بەرز کردووە لێمان
سەرت ڕووت کردووە وەختە بگەیتە مەرتەبەی کەیوان
دڕندەی سەرزەمینت بۆ چ حەشارداوە لەناو خۆتا
لە خۆت گرد کردووە هەرچی کە بووەتە دوژمنی ئینسان
بەهارانیش هەرەس دێنی بەسەر ڕێبواری کوردانا
بەزستانیش بەسەرماکەت ئەخەیتە کاروان گریان
لەبەرچی بوویتە کانگای جەردە و دز دائم الاوقاتعەرەبی
حەیاتی قەومی کوردت خستووەتە تەهلوکە و گیاندان
ئەوەند مەغروور مەبە، دەعیە و تەکەببور هێندە مەنوێنە
لە شاخی ئەلپناوی تایبەت و ڕۆشۆزناوی تایبەت فەزڵی تۆ زیاتر نییە قوربان
زەمانێ دێ لەشت کون کون ئەکەن بۆ ڕێی شەمەندۆفەر
ئەبیتە ڕێگەیی مۆتۆڕ و ڕێبازی هەموو کوردان
قەدت قەدبڕ ئەکەن بۆ ئەبنییەی زۆر خۆشی وەک ئۆتێل
سەرت چاک تەخت ئەکەن بۆ ڕێگەیی گوڵزار و باغستان
دڕندە و وەحشیانت پێستی ئەگروون بۆ لەبەرکردن
دز و جەردەت هەموویان ئەبنە چایچی و خانچییی کاروان
بەڵام ئەوسا ئەبیتە مەنبەعی کەیف و سرووری خەلق
ئەبیتە جەننەتێکی بێ میسالی ئەهلی کوردستان
لە چوار ئەترافەوە عالەم بەدەستە دێنە سەیرانت
ئەچیتە ڕیزی شاخی ئەوروپاناوی تایبەت و کێوەکەی لوبنانناوی تایبەت
ئەوا من پێم وتی تۆ قەت لە یادت دەرنەچێ سوورکێو
لە فەسلی ئاتییا ئەم موشکیلاتە حەل ئەبێ ئاسان