باوەڕ مەکە بە ڕیشی درێژ پرچی گرژ و لوول
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
1163 بینین
باوەڕ مەکە بە ڕیشی درێژ، پرچی گرژ و لوول
ئیمانی پوختی مەتڵەبە ئەمری خودا و ڕەسوول
سۆفی وەرە بەحەزرەتی شێخ سوێندی تۆ ئەدەم
بەسیە گورێز و خەڵوە و دانیشتنی مەلوول
بەم گرمەگرم و دەنگە کە عالەم لە خەو ئەکا
ئایا کەلامی ئێزەدی بۆ تۆ ئەکا نزوول
ڕێیەکی ڕاستە دینی موبینی محەمەدی
ئیفراتی ناوێ، لادە لە فیکری بەد و فزوول
ئنجا بە سیدقی سافەوە ڕەنجێ بدە هەتا
یەزدانی پاک موعاوینی تۆ بێ على الأصولعەرەبی
دەروێش لە داخی حاڵەتی تۆ دڵ موشەووەشە
بەم زیللەتە سەعادەتی دونیات ئەکا ئوفوول
فایقناسناوی ئەدەبی دەمێکە تەرکی خەرافاتی کردووە
ئیمانی ساغە، بۆ چی لە ڕێی حەق بکا عدول