دیوجامە
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
816 بینین
----------دەقی نائاشکرا دیوجامە
دینداری فەخری هەموو ئیسلامە
پیاوەتی ئیشی هەموو دنیایە
ئازایی پیشەی گەلی ئەقوامە
چین ئەو شتانەی پیان ئەنازیت
چین ئەو ئیشانەی لای تۆ تەمامە
کێن ئەو پیاوانەی فەخری ئێوەبن
قوربان ئەو فەخرە بۆ خاس و عامە
فیکرێکی بۆشە وەحدەی عەرەبی
موعاوەنەتی ئێمە حەرامە...
ئێمە دراوسێ و براو هاوگیانین
بۆ چی مەهتوکین سەیرمان حەرامە
کوردی عێراقیناوی تایبەت لە برسا ئەمرێ
مووچەش بۆ میسرناوی تایبەت و یەمەنناوی تایبەت و شامەناوی تایبەت
وریای خۆتان بن دنیا ئەگۆڕێ
نەتانبیستووە تاسی حەمامە
ئێوەش وەک تورک دەربەدەر ئەبن
ڕۆژی ڕووناکتان زۆر کەم دەوامە
بەتلی لی لی بە چەپڵە ڕێزان
دواتان ئەکەوین خەیاڵتان خامە
دێنەوە بەغداشوێن بۆ خۆ هەڵکێشان
بۆ ئەو ئیشانەش کە زۆر بێ تامە
فەلەکتان ڕۆیی و موڵکیشتان ئەڕوا
هۆش پەیاکەن چاکە بۆ نامە
چاکەتان ببێ ئێمە دڵپاکین
بۆ بەدی چاومان لە ئینتیقامە