وێنە
لە کتێبی:
ئاوات و ڕەنج
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
1086 بینین
ئەی چەپکە تیشک و دەسکە گوڵ
وێنەکەتم نایە سەر دڵ
زامی دڵی تەنگ و زەبوون
بە وێنە ناکا گۆشتە و زوون
«گڕەی یاد» زامی کۆن و نوێ
هەمیشە دێنێتەوە سوێ
بێ بەڵا بی هۆشت بردم
کڵپەی خەمت خۆشتر کردم
تیری هەزار و یەک تاسە
پێکای ئەم دڵە کەساسە
***
بۆچی بۆت ناردم فریشتەم
وێنەی دووری و پەژارە و خەم
لە سەد لاوە دڵت سمیم
من بەم دەردەوە چۆن بژیم؟