لەپێناوی چاوەکانیا

لە کتێبی:
ئاوات و ڕەنج
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  779 بینین
دوای تەزووی سەرما قاچی گەست
دوژمن هەر دوو مەچەکی بەست
ئاوڕی دایەوە چیا
شەپۆل ئەدا وەکوو دەریا
کوڵم و چاوی گەش ئەباری
بۆ ناو خاکی کوردەواری
جێی هێشتبوو چیا و نزار
گەڕابۆوە بۆ لای نازدار
بۆ سلێمانیشوێنی ئاگرین
بۆ لای کچۆڵەی نازەنین
بەڵام چاوی جوان و گەردن
بووبوون بە خۆراکی مردن
پەنجەی نەگەیشت بە گوڵی
ڕووی گەشی نازداری دڵی
ئەڵقەی پەتی بۆ گرێ دەن
درەنگە خێرا هەڵی خەن
لەپێناوی چاوەکانیا
ئەو بەسزمانە ئەژییا
لەپێناوی ئەوانا مرد
لاشەکەی بوو بە خۆڵی ورد