گوڵەباخ

لە کتێبی:
ئاوات و ڕەنج
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  935 بینین
لۆمەی زۆر دڵدارم ئەکرد
بۆچی خۆیان بەم دەردە برد
تاکوو دڵداریی نوانی پێم
ئەی کیژۆڵە پێی لێ ئەنێم
هەر بە یەک سەرنج یەک ئاوڕ
بەرتدا لە دەروونم گڕ
ئەی فریشتەی تاسە و مەبەست
هەردوو مەچەکی منت بەست
تا دوێنێ بوو قوتابی بووم
ئێستە مامۆستای عەشقی ڕووم
شیعرت بۆ ڕێک ئەخەم سیخناخ
لە وەسفی جوانیت گوڵەباخ