تەلار

لە کتێبی:
ئاوات و ڕەنج
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  1010 بینین
من ئاواتێکم هەبوو زوو
وەک خەوی خۆش لە دەستم چوو
یارێکم هەبوو وەک باڵدار
فڕی بۆ ناو کۆشک و تەلار
مەل بۆم گریا نەگریام خۆم
سەرم نەنایە سەر ئەژنۆم
ئەی گوڵی گەشاوەی بەهار
با تۆ ماچ کەم لەجیاتی یار