کەمانچە
لە کتێبی:
گوڵ ئەستێرە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
1183 بینین
شکانیان کەمانچەی دەستم
بەڵام زوو فریا کەوت هەستم
دروستی کرد لە پەڕەی دڵ
تەلەکانی لە تاڵی گوڵ
ئاوازەکەی هەناسەمە
نەغمەی ئاوات و تاسەمە
دەنگی بڵندە وەک ژیان
بەسۆزە وەک قاسپەی بەیان
لە گوێ ڕووباری نەبەزین
ئەڕێژێ ئاوازی شیرین