ئەو دەمە ڕۆحم لە سەر لەب بوو لە بەر دەردی فیراق
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3314 بینین
ئەو دەمە ڕۆحم لە سەر لەب بوو لە بەر دەردی فیراق
هات و زوو کردم بە پێ شاباشی، نعم الإتفاقعەرەبی
بێمە کوێ؟ دڵبەر وتی، گەر چاوە، تۆفانێکی ئەشک
دڵ، تەنووری ئاگری عیشق و خرۆشی ئیشتیاق
ئەو دوو ئەبرۆیە کە پەیوەستە بە جووتە، وەک هوما
سایەبانی چاوی بیمارن، لە عالەم بوونە تاق
مەحشەرێ هەستا کە هەستا ڕۆیی، ڕۆیی دوو بە دووی
الوداععەرەبیێکی ئەوا ناڵەی هەزاران الفراقعەرەبی
هەر شوانێ کەی دەبێتە هەمقەرینی شاهی من؟
سواری کەر نابێ ببێتە هەمتەکی سواری بوراق
عەیشی ناخۆشە، سەری مەدهۆشە دایم زەڕپەرست
خاسسە هەر سەفرایە بۆتە موریسی تاڵی مەزاق
تا لە ماڵی دەرنەکردووی ئەم شەوی سەد شووکەرە
مەحویناسناوی ئەدەبی ئازانە بدە تۆ سێ بە سێ دنیا تەڵاق