بەهار
لە هەموو شتێکا جوانی
لە کتێبی:
ئاگر و ژیلە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
951 بینین
بەفری غەمگین توایەوە ڕەنگی گوڵم ناچێتەوە
خونچە تارای سووری پۆشی و گەردنی ناشکێتەوە
وەک چلوورەی ڕۆژی زستان ئەم گوڵەم ناتوێتەوە
تیشکی خۆرە وردە، وردە هەر وەکوو ئاڵتوونی خاو
توایەوە ناو ئاوی چەم هەستا لە چەم پرشنگی ئاو
تاشە بەفری لووتکە هەر وەک لەشکرێک «بێت» و بە زیو
تیشکی زێڕینی بەهار دوای کەوتووە بیکا بە زیو
بیڕژێنێتە دەمی چەم ڕای بدا تا جەرگی شیو
وا گوڵاڵە شەونمی نواند بۆ مەلانی نەرم و نۆڵ
بوو بە ئاهەنگ لەو چیایەی دوێنێ مات بوو، چۆڵ و هۆڵ
وردە بەفری سێبەری مەڵبەندی بەرز تاسێکی سوور
نەرمە پرشنگی گزنگی تێکەڵاو وەک وردە نوور
هەر ئەڵێی تاسێکی ئاڵتوونە و لەسەر گەردن بلوور
سوخمە «گوڵ»، سەرپۆش، تەمی نەرمی تەنک
بوو بە ملوانکەی ملی کەژ ئاوی بەفراو تک بە تک