ئەگەر نازانی بیزانە کە وا من شێت و شەیداتم
ئەگەر نازانی بیزانە
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
1 خولەک
654 بینین
ئەگەر نازانی بیزانە کە وا من شێت و شەیداتم
ئەسیری پەرچەمی خاو و برۆت و بەژن و باڵاتم
بە نەوعێک عاشقی ڕووتم شەو و ڕۆژ وام لە بیابانا
لە خانە و لانە بێزارم عەوداڵی خاڵی گۆناتم
ئەگەر باوەڕ دەکەی گیانە لەگەڵ هاڕووت و ماڕووتناوی تایبەتا
لەسەر چاهی زنەخدانت جە شیدەی زەهری زەهراناوی تایبەتتم
بە شەمعی ڕوومەتت قەستەم هەناسەم شاهیدی عەدڵە
کە من مەفتوونی دووچاو نێرگسینی مەستی شەهلاتم
لە فنجان و شەراب و مەی لە ساقی و بەزم و ڕەزمم چی!
لە مەیخانەی مەحەبەتدا کە وا من مەستی سەهباتم
دڵم مەشکێنە دڵزارم لەبەر ئەو قاپیەت کەوتووم
بە عەبدیشم قبووڵ ناکەی... سەگی ئێشکچی دەرگاتم
ئەپرسی گەر لە ئەحواڵم، چە حاڵێکم هەیە بۆ تۆ؟
بە حەلقەی زوڵفەکەت قەستەم وەکوو گیسویی تاتاتم
هەتا ماوم لە دنیادا وەکوو دێوانە وێڵی تۆم
کە تۆ وەک شەمعی دەوران و منیش پەروانەئاساتم