هەتا ڕۆژی دەخولی من بە سەیوان

پێناسین
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 2 خولەک  548 بینین
هەتا ڕۆژی دەخولی من بە سەیوان
غەمە خۆراکم و جێگامە بیابان
ئەگەر بێت و بسووتێم ببمە خاشاک
بە زۆری تێ مەگەن ئەی ئینس و ئەی جان
لە حەسرەت قەد و باڵای دولبەرێکە
شەو و ڕۆژ ئیشمە هاوار و گریان
چە دولبەرێ عەقڵ و هۆشی بڕیوم
نەماوە فیکری ڕێگەی دین و ئیمان
لە حەسرەت گێسووی عەنبەرفشانی
دڵ و جەرگم وەکوو زولفەینی تاتان
يد بيضاعەرەبییە یا نووری تەجەللی
وە یا سەتحێکی نوورە چینی پێشان
لەسەر سەفحەی ڕوخی ئەبرۆی کچی وەک
هیلالی مانگی نوێ بەڕاست و چەپدان
دوو ئەبرۆی وەک کەمان هێنایە عورش
لە سینەی ڕێشمی دا تیری موژگان
دوو چاوی مەستی بادامی هەڵێنا
نیگاهی کوشتمی بە گۆشەی چاوان
ئەگەر بێ و دەرکەوێ ڕوخساری یارم
خەجاڵەت ئەیگرێتن ماهی تابان
ئەگەر بێت و دەمی بێنێتە گوفتار
ڕەواجی خونچە نامێنێ لە باغان
بڵێم دانی وەکوو زمروتە یا خود
وەکوو شەونم لە باوەش غونچە پەنهان
تەبەسسوم گەر بگا بەو لێوە ئاڵەی
لەلام بێ قیمەتە یاقووت و مەرجان
ئەوەندەم لێت ئەوێ ئەی ڕەبی عالەم
کە تێرئاو بم لەسەر چاهی زنەخدان
دوو قوبەی نوورە یا ڕەب یا دوو لیمۆ
لەسەر سینەی بلوورینی دوو مەمکان
کەمەر وەک مووشەکم وە تەختی تاقم
ئەسیری نافەتە چاوی غەزاڵان
لەژێر دامانیا دوڕێکە ناسفت
لە دیدە غائیبە وەک گەنجی پەنهان
وەکوو کێوێکی زیو نەرمی سویبێ
بە بەژن و قامەتی سەروی خەرامان
ئەسیری عیشوە و نازت کەسێکە
وەکوو مەجنوون کە ڕووی کردۆتە دەشتان
شەو و ڕۆژ ویردمە ناوت وەکوو زیکر
فیدای ناوت دولبەری بەرخی کوێستان