ئەی فەلەک تاکەی لە دەس تۆ شینی تۆ گریانی تۆ

شینی پیرەمێرد
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 2 خولەک  612 بینین
ئەی فەلەک تاکەی لە دەس تۆ: شینی تۆ گریانی تۆ
تا بەکەی نەبڕێتەوە هاواری تۆ، ناڵانی تۆ
تا بەکەی چاوی یەشاوی قەومی بێکەس، ئەشکی خوێن...
هەر بڕێژێ یەک بە دووی یەکدا، نەدەی ئامانی تۆ
پڕ برین ئاهـ و ئەنین... بۆ نەسرەوێ ساتێ دڵی!
دایکی لێقەوماوی کوردی بێسەر و سامانی تۆ
دەی وەرە سا پێکەوە با دەستە ئەژنۆ شین بکەین
تۆ بەیادی پیرەمێردناوی تایبەت و من بە سوێی جوانانی تۆ
پێکەوە بگرین بە یەک دەنگ بانگ بکەینە پیرەمێردناوی تایبەت
پێی بڵێین ئەی پیری جوان دڵ پێشڕەوی جوانانی تۆ
خاڵە: مردی نامری هەرگیز لە گیانی میللەتا
ناوی تۆ نیشانی تۆ کرداری بێ پایانی تۆ
بووبە نەخشی بەرد لە دڵدا... زەحمەتە کوێر بێتەوە
یادگار و ڕەمزی ناوی «ژین» ی تۆ بۆ «ژیانی» تۆ
تا ئەبەد وێردی زوبانە قەت لە بیر ناچێتەوە
زەمزەمەی شیرین و تازەی لاوک و حەیرانی تۆ
پەیڕەوی دواڕۆژە، حەلقە گوێیە بۆ گەورە و بچووک
پەندی پڕ تەئسیر و مەعنا، پەندی پێشینانی تۆ
هەر لە گردی یاری یارەناوی تایبەتت مەڵبەنی جوانی و بەهار
باقیە و باقی ئەبێ، نەورۆزی تۆ سەیرانی تۆ
زۆر لە مێژە چاوەڕێتە گیانی پاکی مەولەوی
بۆت پەرۆش بوو ئاهـ و ناڵەی «پیرەکەی پیرانی» تۆ
تا هەزاران ساڵی تر ئەو عەشقە پاکەی زین و مەمناوی تایبەت
ڕووپەڕەی ڕەنگین ئەکا تەئریخی کوردستانی تۆ
خوات لەگەڵ خاڵە بنوو بێ باک لە تانەی ڕۆژگار
پێنج و دوو ڕۆژە ئەبینە هاودەم و میوانی تۆ