دەمەتەقەی قۆیتاس و پیرۆت

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 3 خولەک  772 بینین
وەک ئەیزانین لەسایەی خوا و گەلانی نەبەزی ئێرانشوێن بەسەرۆکایەتیی خومەینی ئاگری ستەمی شا و ساواک بە خوێنی ڕژاو کوژاوە، گەلی چەوسێنراو و ژاکاو بەو ڕزگاربوونە بووژاوە. دەشیزانین کورد، ئازەری، بلووچ و تورکومان، عەرەب کە چەند قات ستەمیان دیبوو؟ لەم ڕێگەدا بۆ جوێندان بە شا و بۆ خوێندان لە فارسەکە نەمایەوە. من لەلام خومەینی ئیمام بە ڕاستی بوو کە دەیفەرموو «لە ناو گەلی موسوڵماندا فەرق و جیاوازی نییە»، بەڵام داخم ئەوانەی دەورەیان داوە؟ باوەڕناکەم هەموویان وەک فریشتە بن. بۆ نموونە سەفدڕۆکە و خاڵخاڵۆکە و چی چیلۆکەی وا پەیدابوون، بەناوی تەوحید، تەفرەقە و ئاژاوەیان خستە ناو و بوونە مایەی خوێنڕشتن و براکوشتن لە کۆماری ئیسلامی یەکترگرتوودا. هەر لەو ساوە داوای ڕەوای کوردی موسوڵمانیان دایە دواوە؟ دواییش گەلێک کاری نالەباری بەدوداهات؟ جاروبار لەبەر خۆمەوە هەرچەند لە شیعریش چوومەوە؟ قرتە قرتێکم کردووە. وا لە هەشتێ مشتێک دەخەمە بەرچاو، تا تێ بگەی کە چەند لە شاعری دوورم.
ق مەرحەوا پیرۆت. خاسی؟ وەشەنی؟
باسوخواس چەیە؟ وەچی: ئەخەنی؟
پ وەخوا بێژم چە؟ لەگش لا قاوە
ئێژن تاغووتی کۆستی ڕمیاوە
ئینقیلاو بووگە، ئێران ئازادە،
ڕەژیم بەربادە، مەردم دڵشادە
گش کەس لەم وەرزە دەماخی بەرزە
کێش ناڕازی وێ موفسید فیل ئەرزە
ساواک گاگەلن وە بەریان ئەدەن
قەساو کومەیتە لە سەریان ئەدەن
ق کوچکت لێ وارێ پیرۆتە گێژە
ئەم فڵتە فڵتەت وەکوردی بێژە
ڕەژیم و تاغووت ماڵ چە شارێکە؟
موفسید فیل ئەرز بەر چە دارێکە؟
پ ڕاس ئێژی ئەشێ بمبووری قۆیتاس
وە کوردی ئەوشم قسیە و دەنگوباس
مەردم وە گشتی یەک ڕەنگ و یەک دەنگ
کەفتنە مەیدان وەچەنگ و وەسەنگ
قەڵای زۆرداری ملهوڕیان ڕماند
لەشکریان شکاند، تۆڵەی گەلیان ساند
لەم تێ بەردان و ڕاوە وەرازە
شاو قەوم و قیلەی بوون پەڕەوازە
شاکەی ئەوساکە ئیسە تاغووتە
ڕەژیم چتێ تاڵ وەک ژەقنەمووتە
موفسید فیل ئەرز، واسە دژ مەڵا
کەفتۆسە سەریان گش قەزا و بەڵا
کومەیتە واسە مناڵ یەل وەچەک
ڕیش وەبان چەنە، دەس لەسەر کوتەک
ق نایژی ئەم جەنگە ئەڕای چە کریا؟
تاغووتی بووچە لە تابووت نریا؟
پ مەلاگەل ئێژن ئەڕای سەربەستی
یەکسان ئەکریەن بڵندی و پەستی
گش مەردم ئێران وەمافیان ئەگەن
ئەشێ چونیەک بن زوڕات و جەگەن
ق سا وەئێمە چە؟ پ جا ئەمە جواوە؟
ئێمە کوردگەلیش کوژیاومان داوە
لەم بەش بەشێنە کوردیشی تیایە
ق پیرۆت ئەم قسیەت بادی هەوایە
مەلیچک خۆی چەس تا شۆرباوی بێ؟
کورد تا وا کورتە ناشێ ناوی بێ
ئێمە خەریکین وەلیەک ئەجەنگین
تا وابێ سەنگین؟ هەر مایەی نەنگین
پ ڕاس ئێژی، ئێمە گەلی خۆخۆرین
تاوایش بین، هەر سەر لەبەر ساتۆرین