بەشی چوارەم

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 4 خولەک  540 بینین

ئەوانەی بە دڵ نەخۆشن یان چاو لە ڕاستی دەپۆشن، تێ دەکۆشن: مەلا مستەفا بارزانیکەس بە پیاوی شا و جوولەکە و ئەمریکا دانێن و خۆیان لە چاو ئەو بە کوردی بێ خڵتە و خاڵوئاڵ ڕانێن. ئەوانەی خراپەی دەڵێن، هەرگیز ناڵێن دوازدە ساڵ لە مۆسکۆشوێن ژیاوە و دەگەڵ پیاوە گەورەکانیاندا هەواڵ بوو. هیچیان ناڵێن لە شۆڕشی دژی بەعسی، ڕووسیاش وەکوو ئەمریکا و خێرەومەندانی ئووروپا بە پووڵ و دەرمان و شمەک یاریدەی بارزانی داوە. ئەگەر هێندێکیش نەیزانن؟ ئەوانەی ئێستا لە کاردان، زۆربەیان ئاگایان لێیە و دەزانن قسەکەم ڕاستە. ڕۆڵی شا هەر ئەوەندەبوو دژی بەعسی تەنگەی هورمز و ئەهوازخواز، ڕێگا بدا بە ئێراندا کۆمەگ بە بارزانی بگا. ئەویش چلۆن گەیشتنێک؟ هەرچی هاتۆتە ئەم دیوە؟ هیچ نەبێ نیوەی دزیوە. کاتێ بەعسی دەگەڵ ڕووسان پەیمانی پازدە ساڵەی بەست. لاشیان وابوو نەوت و خەلیجیان کەوتە دەست؟ ویستیان بارزانی ناچار کەن کە شۆڕشەکە دەس بەردا و هەرچی بەعسی ئیملای دەکەن؟ ئیمزای بکا. دەنا دەستی لێ بەردەدەن و بەعسیانیش زۆر بەهێز دەکەن. بەعسیش دەیانگوت کەرکووکشوێن و خانەقینشوێن و لیوای دیالە و شێخانیش نابێ لەسەر کوردستان بێ، دەشبێ وەک حزبی کمۆنیست بێنە بەر فەرمانمانەوە و ببنە نۆکەری خوێڕیمان. بارزانی زانی مردن و لەناو بردنی شۆڕشی زۆر لەوە بە شەرەفترە کە ئەو مەرجانە قبووڵ کا و سەری بۆ ئەو نەنگە شۆڕکا. ڕووس بەعسی بە هەموو چەکێکی ترسێنەر و ڕووخێنەری خۆی تەیار کرد. ئەمریکاش دی ئەم هەویرە زۆر ئاو دەبا. بە ئێرانی گوت: ڕێ بگرە و دەستی لە کۆمەگمان بەردا. وەک ئێستا کە لە شای بەردا. وەکوو خۆم باش ئاگام لێیە، ئەوی ڕاست بێ: ڕووس ئێمەی بە شکاندن دا. دەنا بومدیەن و شایەک نەیاندەکرا بە ماچی سەدداممان بدەن. بارزانی زۆر باش دەیزانی دەرۆستی ڕووسیا نایە و ڕووسیش وەک هەموو دەوڵەتێک بۆ قازانج و سوودی خۆیان باوکی خۆیانیش دەفرۆشن. نەشیدەویست هەزاران لاوی کوردی دیش بە خۆڕایی بە قڕ بدا. ناچار ئەویش وەک زۆر لە پاڵەوانانی تاریخ شکا و هومێدی بوو ئەو لاوانە کە دەمێنن دواڕۆژێک هەل وەگیر دێنن و دەبنەوە شۆڕشگێڕی کورد. چاکیشی کرد کە بە قسەی ڕووسانی نەکرد. ئەوا دیمان ئەو سوورانەی بە فەرمانی ڕووس چوونەوە بەردەستی بەعسی. چیان لێ هات و ئێستا لە کوێن؟

ئێمە هاتین بەم دیوەدا و بووینە یەخسیرێکی عەوداڵ، وەک تۆوی گاڵ لە زەوی کوردستان نەبێ لە هەموو شار و دێهاتی ئێراندا بڵاویان کردین. بە قەولی شا «تا جەزب بین». زۆرمان لە گەرمان، لە سەرمان، بێ جێگە و بێ نان و دەرمان، لە ناو بێگانان لێ مردن و کەس شینێکی بۆ نەکردن. من کە جاری دووهەمم بوو کۆشکی هومێدم دەڕمیا؟ خۆم بە تەنیا دووقات بەقەد هەموو لێقەوماوان خەمگین و سیس و ژاکاو بووم. هەرچەند بە تکای بارزانی نەگیرام و هەر دەگەڵ بارزانی دەژیام، ئەگەر قسەی ڕاستت دەوێ! وەک کەوێ لە تەپکە کەوێ لە فڕە کەوتم. بڕیارم دا پاش ئەو هەموو بەڵایانە. بەلای شیعر و میعرا نەچم. بەڵام کۆچکردنی بارزانی. کوورەی دڵی ساردەوەبووی نێڵ دامەوە و لە بڕیار هەڵگەڕامەوە. لەوساوە کە هاتوومەوە؟ بۆ یەکەم جار بۆ بەڕێکردنی بارزانی شیعر هاتووە بە لامەوە. ئێستاش ئەوا جاروبارە خاریج لە کاری ئیدارە کاوێژی کۆن دەکەمەوە، ورتە ورتێکم لێوەدێ. بەڵام وەک خۆم تا بڵێی کەم نرت و بێ بایین.