زەردی لیمۆ

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  1125 بینین
چارەڕەش بووم و لە ڕێی خاڵی ڕەشا بێچارە مام
دەک چ گیان سەختم کە من تا ئێستە هەر لەو بارە مام
«من لەگەڵ مەجنونی هاوڕێ بووم لە ڕێی شێتی و ئەوین»
ئەو گەیی بە نیاز و من بێ دڵ و ئاوارە مام
بۆ هرووژم کەوتە کار شیری برۆ و تیری مژۆڵ
کون کونی دڵ دوور لە هەژمار و جەرگ سەد پارە مام
گوڵ بەدەن ئەمڕۆ لە گوڵزارا گوڵی پشکووتبوو
گوڵ دەپشکووتن لە دەم، سەرسامی ئەو گوڵزارە مام
بوبولێ لە دیاری گوڵ دڕکی لە قاچی ڕادەچوو
من بە دڵما چوو لە سەیری ئەو گوڵی بێ خارە مام
شەوڕەشی پرچت دڵی ساوامی وا دێوانە کرد
هەر لە منداڵیمەوە بەو تارەوە پەتیارە مام
پیم دەڵێ: ڕەنگ زەردی وەک لیمۆی هەژاری من وتم:
ڕەنگ نەماوی ئەو نەمامی بەژنی لیمۆ دارە مام!